نێچیرڤان بارزانی: خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشین له‌گه‌ڵ توركیا و دراوسێكانی دیكه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/3/2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی پێشوازیكردنی له سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ریو گوتی: "هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا، به‌تایبه‌تی توركیا، كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه. هاوكات ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا، ده‌ربڕی".
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له نێچیرڤان بارزانی كرد، به بۆنه‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست، كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا".
نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆنال خواست له ئه‌ركی نوێیدا، كه وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ست به‌كار بووه و باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، كه ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ست پێ كردنی دیالۆگی جیددی نیشان دا و ڕۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌م باره‌یه‌وه به پێویست زانی.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.