به‌په‌له، بێنفیكا یاریزانێكی كورد به 2 ملیۆن یۆرۆ ده‌گوازێته‌وه
ئوسامه ره‌شیدی یاریزانی كوردی یانه‌ی سانتا كلارای پورتوگالی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بێنفیكای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی پورتوگال ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی ئاشكرای كردووه كه ئوسامه ره‌شید ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن یانه‌ی بێنفیكا چاودێریكراوه و به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بێنفیكا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه كورده گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئوسامه ره‌شید له یانه‌ی سانتا كلاراوه به دوو ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
ئوسامه ره‌شیدی ته‌مه‌ن 27 ساڵ خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له جامی ئاسیای 2019 كردووه، پێشتریش یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هۆڵه‌ندا كردووه، دوو وه‌رزه له ریزه‌كانی یانه‌ی سانتا كلارای پورتوگالی یاری ده‌كات، له 75 یاری 20 گۆڵی كردووه.
ئوسامه ناوه‌راستكاری یانه‌ی سانتا كلارا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 27 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 7 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.