دەستبەسەر چەندین دەرمانی ساختەی بەهێزکردنی توانای سێکسیی گیرا

کۆگایەکی دەرمانی بەهێزکردنی توانای سێکسی لە هەولێر دەستیبەسەردا گیرا

K24 – هه‌ولێر:

هێزەکانی ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەست بەسەر چەندین کارتۆن دەرمانی بەهێزکردنی توانای سێکسیی و ساختە لە شاری هەولێر دەگرن.

ئەو کۆمپانیایەی ئەو دەرمانانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان بە نایاسایی ماڵێکی کردووە بە کۆگا و دەرمانە ساختەکانی تێدا ساخکردووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بە دوای کۆگایەکی دیکەی هەمان کۆمپانیا دەگەڕێن.

لەبارەی زیانە تەندروستییەکانی ئەو دەرمانە ساختانە، هێژا ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریى بازاڕ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كوالیتى كۆنترۆڵى ده‌رمان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەم دەرمانانە چەندین ماددەی زیانبەخشیان تێدایە و دبنە هۆی شێرپەنجە".

داواش دەکات: "بازرگان و هاووڵاتیان خۆیان لەم جۆرە دەرمانە ساختانە بە دوور بگرن".

لە ئێستادا خاوەنی کۆمپانیاکە چووەتە دەرەوەی هەرێم و لە شاری مووسڵە، بەڵام دەدرێتە دادگا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.

H.J