خانمانی قوربانی دەستی جەنگ بەدوای تەرمی هاوسەرەکانیان دەگەڕێن

رۆژی جیهانی ئەو ژنانەیە کە لە شەڕدا هاوسەرەکەیان لەدەستداوە

K24 – دهۆک:

ئەمڕۆ 23/06/2019 رۆژی جیهانی ئەو ژنانەیە کە لە شەڕدا هاوسەرەکەیان لەدەستداوە و بەشێوازی جیاش لە جیهان، یادی ئەم رۆژە دەکرێتەوە.

لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی شەڕی دژ بە داعش، چەندین ژن بێ هاوسەر ماونەتەوە و تا ئێستاش تەرمی بەشێکیان نەدۆزراونەتەوە.

لەم رۆژەدا کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەڵبژێردراوە، ئەو ژنانە لانی کەم داوای دۆزینەوەی تەرمی هاوسەرەکانیان دەکەن و ئەو خانمانەشی دوور لە زێدی خۆیان بەهۆی جەنگەوە دەژین، داوا دەکەن بگەڕێنەوە بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان.

H.J