ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نیگریت كرامپ كارینباویر رایگه‌یاند، پێویسته ناوچه‌یه‌كی ئارامی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری سووریا درووست بكرێت.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌خاته به‌ر باس و دواتر پێشكه‌شی هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كان ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ كه بڕیاره رۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت ده‌خرێته‌ڕوو.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و ناوچه ئارامه له ژێر چاودێری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و توركیا و رووسیاش تێیدا به‌شدار بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه جدییه و ئه‌ڵمانیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات.