12 ساڵه هیچ كوڕێك له ناوچه‌یه‌كی پۆڵه‌ندا له‌دایك نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
"مييسكا ئۆدزانسكيا"، لادێیه‌كی بچووكی پۆڵه‌ندایه، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بن، ماوه‌ی 12 ساڵه هیچ كوڕێكی لێ له‌دایكبووه و له حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوون ته‌نها كچ تۆمار كراون.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و حاڵه‌ته بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی زانایان و توێژه‌ران له هۆكاره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانی گونده‌كه‌ش پاداشتی هه‌ر خێزانێك ده‌كات ده‌كات كه كوڕیان ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی "میترۆی به‌ریتانی" به‌ریتانیش، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، میدیا جیهانییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته روویان له‌لادێكه كردووه.
رایمۆند فریچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی گونده‌كه، باوكی دوو كچه و ده‌ڵێت: "گرنگیپێدانی میدیاكان به‌و حاڵه‌ته‌ی لادێكه‌مان، شتێكی له‌ناكاو بوو بۆ دانیشتووانى ناوچه‌كه".
ده‌شڵێت: "له میدیاكان زۆر باسی ئه‌و حاڵه‌ته كراوه، به جۆرێك وا بیر ده‌كه‌مه‌وه، یه‌كێك له شه‌قامه‌كان به‌ناوی یه‌كه‌م كوڕ بكه‌م كه له دایك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دیارییه‌كی جوانیش پێشكه‌ش خێزانه‌كه‌ی بكه‌م و دارێكیش به‌ناوی ئه‌وه‌وه بچێنین".
فریچكۆ روونی ده‌كاته‌وه، كچان له‌دایكبوون و گه‌وره‌بوونه، كه‌س بیری لای ئه‌وه نه‌بووه كه ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوون كچ بوونه و كوڕی تێدا نییه.
ده‌شڵێت: "ئه‌و كاته هه‌ستكرا ته‌نها كچ له‌دایكبوونه، كه پێویستیان به خۆبه‌خش هه‌بووه بۆ تیمی ئاگركوژێنه‌وه و خولێكیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خوله‌كه‌دا به‌شداربوون، كچ بوون و هیچ كوڕێك له ریزیان نه‌بوو".
فریچكۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پزیشكان له ته‌واوی پۆڵه‌نداوه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ئامۆژگاریكردنی دانیشتووانی گونده‌كه‌ی پێده‌ده‌ن كه چۆن كوڕیان ببێت.
ئه‌و حاڵه‌ته بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی دانیشتووان بۆ داهاتووی گونده‌كه‌يان، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه لادێكه كێشه‌ی له پاراستنی دانیشتووان هه‌یه، كه زۆربه‌یان روو له شاره گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و كێڵگه‌كان جێده‌هێڵن.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، به‌ڵام زانايان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌نجام بدرێت، ئاماره‌كانی له‌دایكبوونی چه‌ند ساڵی پێشوو به‌راورد بكرێن و پشكنینی ورد بۆ دایكان و باوكان و ته‌نانه‌ت منداڵانیش بكرێت، دواتر بارودۆخه ژینگه‌ییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن، ئینجا ره‌نگه ئه‌نجام و وه‌ڵامی پێویسته به‌ده‌ست بهێنرێت.
ئ. م