كوردستان24 دیوی شاراوەی بەشێك لە كافتریاكان دەخاتەڕوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان، كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، نابێت رێگه‌یان پێبدرێت بچنه كافتریاكانه‌وه، به‌ڵام له به‌دواداچوونێكدا، كوردستان24 چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ده‌ست كه‌وتووه، كه منداڵان و قوتابیانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، خۆیان له قوتابخانه ده‌دزنه‌وه و به جانتا و جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه، ده‌چنه كافتریاكان و خه‌ریكی بلیارد و نێرگه‌له و جكه‌ره كێشانن.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه له هه‌ندێك له كافتریاكاندا ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر منداڵان.
یه‌كێك له‌مه‌رج و رێنماییه‌كان بۆ پێدانی مۆڵه‌ت و كاركردنی كافتریاكان، بریتییه له‌وه‌ی، نابێت كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ سه‌ردانی كافتریاكان بكه‌ن، به‌ڵام له به‌دواداچوونێكی كوردستان24دا ده‌رده‌كه‌ێت، كه به‌شێك له كافتریاكان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییه نابن و بگره داشكاندنی تایبه‌تیشیان بۆ قوتابیان، ئه‌وانه‌ی منداڵن و ته‌مه‌نیان له‌خوار18 ساڵی دایه، كردووه.
كوردستان24 به‌ڵگه و دیمه‌نی ڤیدۆیی یه‌كێك له‌و كافتریایانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندین منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ‌و به جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه له كافتریاكانداو له‌بری خوێندن، سه‌رقاڵی یاریی بلیارد و جگه‌ره و نێرگه‌له كێشانن، چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش كه رازی نه‌بوون وێنه‌یان بگیرێت، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له هه‌ندێك كافتریادا ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌كرێته سه‌ر منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
له باره‌ی بوونی حاڵه‌ته‌كانی سه‌رپێچی یاسایی و كاره نه‌خوازراوه‌كانی ناو هه‌ندێك له كافتریاكان، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نه‌شیاوانه‌ی له هه‌ندێك له كافتریاكاندا رووده‌ده‌ن، كوردستان 24 پرسیار له قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت: "خۆمان چاودێری ده‌كه‌ین و لێژنه‌ی تایبه‌ت هه‌یه و به دوای خاوه‌نه‌كانیاندا ده‌نێرین، بۆ پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
زۆربوونی ژماره‌ی كافتریاكان و روودانی چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی و نه‌خوازراو له كافتریاكاندا، ئیداره‌ی پایته‌ختی ناچار كرد مه‌رج و رێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌ت و كاركردنی كافتریاكان‌و قورس‌تر بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه و زانیارییانه‌ی كه له‌م به‌دواداچوونه‌ی كوردستان24دا ده‌بینرێن، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هێشتا رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراو و نایاسایی له كافتریاكاندا رووده‌ده‌ن، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌ڵێنی به‌دواداچوون و سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن، كه پابه‌ندی رێنمایی و یاساكان نابن.
ئ. م