میلنه‌ر نهێنییه‌كی مێسی ئاشكرا ده‌كات
جه‌یمس میلنه‌ر ناوه‌راستكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی له یاریی چوون له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو وته‌یه‌كی ناشرینی پێگوتووه.
میلنه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو له ناوه‌راستی گێمه‌كان كاتێك به‌ره‌و ژووری جلگۆرین ده‌چوون هه‌ستم كرد مێسی زۆر توڕه‌یه بۆیه پێم گوت تۆ باشی، ئه‌ویش به زمانی ئیسپانی پێی گوتم (burro)، ئه‌و وشه‌یه به زمانی ئیسپانی به واتای گوێدرێژ دێت.
میلنه‌ر ده‌شڵێت: مێسی نه‌یزانی من له زمانی ئیسپانی تێده‌گه‌م و بۆیه یه‌كسه‌ر به مێسیم گوت تۆ یاریزانێكی گه‌وره‌ی و نه‌ده‌بوو ئه‌م وشه‌یه له دژی من به‌كاربێنێت.
میلنه‌ر گوتیشی: پێم سه‌یر بوو مێسی ئه‌م وشه‌یه‌ی له دژی من به‌كارهێنا، له كاتێكدایه به درێژایی گێمی یه‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوانماندا هه‌بوو، ئه‌وكات چوومه لای و داوای لێبوردنیشم لێ‌كرد.
میلنه‌ر ده‌شڵێت: له كاتی یارییه‌كه مێسی تۆپێكی به نێوان قاچه‌كانم تێپه‌ڕ كرد، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ملیۆنان خه‌ڵك له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان بینی و پێم ئاسایی بوو، چونكه مێسی یاریزانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام نه‌ده‌بوو وشه‌ی ناشرین به‌كاربێنێت چونكه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی ئه‌و یه‌كناگرێته‌وه.