ئه‌نقه‌ره: ده‌توانين به ته‌نيا خۆمان "ناوچه‌ى ئارام" له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له توانايدا هه‌يه به ته‌نيا "ناوچه‌ى ئارام" له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت.
گوتيشى: "ئێمه به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا به سه‌رۆكايه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له په‌يوه‌نديداين بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه".
هه‌روه‌ها ئاشكرايكرد، "له نێوان رووسيا و توركيا، رێككه‌وتنى هاوبه‌ش هه‌يه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سياسيى سووريا، ته‌نيا پرسى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌بێت".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "توركيا به ته‌نياش بێت ده‌توانێت ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت".
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى توركيا، ئه‌و "ناوچه‌ى ئارام"ه‌ى ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت له باكوورى سووريا درووستى بكات، شاره‌كانى كوبانێ، قاميشلۆ، گرێ سپى، سه‌رێ كانى، ده‌رباسييه، عاموودا، حه‌سه‌كه و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌مووى ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى توركيا.
ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت له باكوورى سووريا پشتێنه‌يه‌كى ئارام دابمه‌زرێنێت، كه به‌شێكى زۆرى خاكى سووريا، به قوڵايى 32 كيلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، "ئەو ناوچە ئارامەی کە تورکیا پێداگیری دەکات بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بە درێژی 460 کیلۆمەتر و بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر دروستی بکات شار‌و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکانی حەلەب، رققە و حەسەکە دەگرێتەوه".
دیارترین و گرنگترین ئەو ناوچانەی، کە لە چوارچێوەی "ناوچەی ئارام"دا دەبن، ئەو ناوچانەن، کە دەکەونە باکووری ھێڵی نێوان ھەردوو گوندی سرین لە پارێزگای حەلەب و عەین عیساى سەربە پارێزگای رققە.
ھەروەھا "ناوچە ئارام"ەکە، شاری قامیشلۆ و شارۆچکەکانی سه‌رێ كانى، تەل تەمەر، دەرباسییە، عامودا، وەردییە، تەل حمیس، قەحتانییە، یەعربییە، مالیکییە لە پارێزگای حەسەکە لەخۆدەگرێت.
جگە لەوەش "ناوچەی ئارام" ھەریەک لە ناوچەکانی كوبانێ سەربە پارێزگای حەلەب و گرێ سپى سەربە پارێزگای رققە دەگرێتەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، تورکیا "ناوچەی ئارام" لە سنوورەکەی لەگەڵ سووریا بە قوڵایی 20 میل (32 کیلۆمەتر) دروست دەکات.
هەروەها رۆژی دووشەممەی رابردووش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، "وڵاتەکەی دەیەوێت ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە قوڵایی 20 میل دروست بکرێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، شه‌فه‌ق، RT
ئ.ڕ