له سنووری نه‌ینه‌وا ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت دژی داعش ئه‌نجامدرا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرده‌یه‌كی سه‌ربازیان له دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌كه‌دا هاتووه: له باشووری ناوچه‌ی حه‌زه‌ر تا باشووری خۆرئاوای شاری مووسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بوونه‌ته‌وه. به ته‌واویش كێوماڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 10 تونێل و ئه‌شكه‌وت وێران كراوون. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆیان تێیاندا حه‌شار دابوو، كوژراوون. هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی چه‌كدارانی داعش ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كراوه و تێیدا هاتووه: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌شت گورزی ئاسمانیان له چه‌كدارانی داعش وه‌شاندووه.