بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كه‌شوهه‌وای 5 رۆژی داهاتووی كردووه كه له ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/4/2019 وه ده‌ستپێده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌كراوه "ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له‌گه‌ڵ بوونی بارانبارین له ناوچه‌كانی باشوور. به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له به‌غدا ده‌بێت و ده‌گاته 31 پله و نزمترینیش 12 پله ده‌بێت".
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌مه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق، له‌گه‌ڵ بارانبارینێكی كه‌م له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن".
بۆ رۆژی دووشه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به رۆژی پێشتر.
رۆژی سێشه‌ممه، له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق باران ده‌بارێت و ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی به رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به پێشبینییه‌كانی هێناوه‌و ده‌ڵێت: "ئاسمانی عێراق به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه.