ئاگاداریەك لە ھاتووچۆی ھەولێرەوە

لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەت شوفێران ئاگادار دەكرێنەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لەو ماوەیەی كە دیاركراوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا بریاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌ر چوونی مۆڵه‌تی شوفێری، كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی ده‌رچوبوو به ‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوه‌ تاوه‌كو رۆژی 2020/12/5 واتا تاكو ساڵێكی دیكە، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ماوه‌ی ساڵه‌دا سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان و لۆد دروست نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لیژنه‌كانی پشكنینی چاو و به‌شی مۆڵه‌ت".