له‌ ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژران

لە سنووری گوندی عەلی سەرای كاكەیی

K24 – كه‌ركووك:

درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری گوندی عەلی سەرای كاكەیی، چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە ئاكامدا دوو پۆلیسی فیدراڵی كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون.

هاوکات رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی سوپای ئەمه‌ریکا بڵاویکردووەتەوە، داعش هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی توانا سەربازییەکانی لە عێراق و سووریا دەستپێکردووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هێزە ناوخۆییەکان توانای بەرگریکردن دژ بەو رێکخراوەیان نییە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f676e23b-f684-462a-9dd4-08ebdc651599/081219MWW.ism/manifest