بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كچه‌ى جگه‌رى بۆ چاندرا رێز له په‌يامنێرى كوردستان24 ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
بنه‌ماڵەى ئەیار غەمدار، ئەو نەخۆشەی پێویستی بە نەشتەرگەری چاندنی جگەربوو، بۆ يه‌كه‌مجار لە رێگەی کوردستان24 داوای بەھاناوە چوونیانکرد، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریيەکە بەسەرکەوتویی، ئەمڕۆ وەک پێزانینێک بۆ ئەو ئەرکەی کوردستان24 و پەیامنێرەکەی لە بەدواداچوونی بۆ کەیسەکە ئەنجامی دابوو رێزیان لە ھێرۆ مەولودی پەیامنێری کەناڵەکە گرت.
رۆژى 15ى مانگى رابردوو كوردستان24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كرد و له نزيكه‌وه چيرۆكى ئه‌يارى بۆ رايگشتى گواستنه‌وه و دواى رووماڵكردنى حاڵه‌ته‌كه‌ى، سه‌دان هاووڵاتى خۆبه‌خش ئاماده‌ييان بۆ هاوكاريكردنى خێزانى ئه‌و كچه ده‌ربڕى.
سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌شی، یه‌كێك له پزیشكه‌كانی تیمی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا، ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی زۆر باشه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر ژیانی "ئه‌یار غه‌مدار"
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ش كه جگه‌ری به ئه‌یار به‌خشی، ئه‌و پزیشكه دووپاتیكرده‌وه، "نه‌شته‌رگه‌ری به‌خشه‌ره‌كه‌ش زۆر به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا و ته‌ندرووستی زۆر باشه و ته‌نیا بۆ دڵنیابوونه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌وێك یان رۆژێك له چاودێری چڕ ده‌یهێڵینه‌وه، رۆژی دواتر ده‌یگوازینه‌وه بۆ قاوش".
ئه‌و پزیشكه گوتی: "نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌یار 8 كاتژمێری خایاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ ئاڵۆزی و كێشه‌یه‌كمان نه‌هاته پێش، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌مان بۆ درووست بووبایه، ئه‌وا كاتێكی زیاتری ده‌برد، كه هه‌ندێ حاڵه‌تی له‌م جۆره ده‌گه‌نه 20 كاتژمێریش".
تیمی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر كه له‌و پرۆسه پزیشكییه‌دا به‌شداربوون، ژماره‌یان 5 پزیشك بوون.
ئەیار غه‌مدار، ماوەیەكە تووشی نەخۆشی جگەر بووە، دوای ئەوەی كوردستان24 لە راپۆرتێكدا خراپی باری تەندرووستی ئەوی خستەڕوو, دواتر كەمپینێك بۆ ھاوكاریكردنی راگەیەندرا، چەند خێرخوازێك ئامادەییان دەربڕی كە خەرجی چارەسەركردن و نەشتەرگەی ئەیار بگرنە ئەستۆ.