سەدر داوایەك لە پەرلەمانی عێراق دەكات

"نەبنە بەشێک لە رێککەوتنەکانی دژ بە گەلی عێراق"

K24 - ھەولێر

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کۆبوونەوەیەکی ئاشکرا ئەنجام بدەن.

سەدر، لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، كۆبوونەوەیەكی ئاشكرا لەگەڵ گەلی عێراق ئەنجام بدەن.

 سەرۆكی رەوتی سەدر، داواشی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە نەبنە بەشێک لە رێککەوتنەکانی دژ بە گەلی عێراق.

ئەم داوایەی موقتەدا سەدر لەکاتێکدایە دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی لەبارەی دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.