وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ کوردستان24 باس له هێرشی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌له‌د ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د بۆ کوردستان24 کرد وتی: "هێشتا سەرچاوەی ئەو هێرشە بۆ سەربازگەكه لە پارێزگای تکریت، دیار نیيە".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی روونیشی كرده‌وه، له رووداوه‌كه‌دا زەرەر و زیان تەنها بە کۆگای چەك و تەقەمەنی چەکدارانی حەشدی شەعبی گەیشتووە، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی تۆماركرابێت.
گوتیشی: "سەربازگه و کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی سوپای عێراق پارێزراون و هیچ زیانێکیان پێنەگەشتووە".
گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئەوەشی وت: "وەزیری بەرگری و سوپاسالاری عێراق لەپارێزگای تکریتن و بەفەرمانی سەرۆك وەزیران، وەزیری بەرگری سەرۆکایەتی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات لەو بابەتە دواتر ئەنجامەکەی ڕادەگه‌یه‌نن".
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی نەناسراو کۆگایەکی چەك و تەقەمه‌نی چەکدارانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج بەپێی زانیاریيەکان کۆگاکە چەکە قورسەکانی حەشدی شەعبی تێدا بووە.
ئەو کۆگایە سەر بە بەڕێوبەرایەتی دەستەی حەشدی شەعبیە، بەڵام چەکی گرووپی عەسائیب ئەهل حەقی تێدا بوو کە یەکێکە لە گرووپە باڵا دەستەکانی پارێزگای تکریت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه دیار نییه و هیچ لایه‌نێكی به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران كردبوو، كه له هیچ شوێنێك پارێزراو نابن.
ئ. م