به فه‌رمی، ئالڤێس رۆیشتنی له پاریس سانجێرمان راگه‌یاند
دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری بڕازیل به‌فه‌رمی جێهێشتنی ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی راگه‌یاند.
ئه‌م یاریزانه له ئینستاگرامی فه‌رمی خۆی نووسیویه‌تی: ده‌مه‌وێت رایبگه‌یه‌نم كه ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵم، سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌شی كردووه كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پاڵپشت و هاوكاری بووینه.
ئالڤێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له فڕه‌نسا كۆتایی هات و نووسیویه‌تی هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌یه.
ئه‌م یاریزانه سی و شه‌ش ساڵیه له 2017 دوای تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كانی له‌گه‌ڵ سێڤییا و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، دیاریش نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو له كام خول یاریی ده‌كات.