ئەنجامدەری هێرشی سەر رێستۆرانتەکەی هەولێر دەستگیركرا

دژە تیرۆری کوردستان و ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیریان كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بکوژی سەرەکی هێرشی سەر رێستۆرانته‌كه‌ی شاری هەولێر دەستگیر کرا.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگيركرا".

دژه‌ تیرۆری كوردستان، سوپاسى هاوكارى هاووڵاتيانی كوردستانیش ده‌كات، كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگن. دژه‌ تیرۆری كوردستان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، دواتر ورده‌كارى زياتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

لە ئەنجامی کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز له‌ شاری هه‌ولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دیبلۆماتکارێکی تورکی و دوانەکەی دیکەش، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.