دوایین زانیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی 3 مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
K24- سلێمانی:
وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان داوا لە حكوومه‌تی عێراق دەکات, مووچەی ٣ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان به‌یه‌كه‌وه رەوانە بکات، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق بە فەرمی وەڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی نه‌داوه‌ته‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه، نه‌ك ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه، به‌ڵكو 2 مانگی دیكه‌ی ساڵی 2017ـی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانیش هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندی داین، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانمان به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت".
له‌كاتێكدا حكوومەتی عێراق مانگانە بڕی ٣١٧ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ داھاتی نەوت و ناوخۆ، مووچەی فەرمانبەرانی لێ دابین دەکات، بەڵام وەزارەتی دارایی کوردستان دەیەوێت به‌غدا مووچەی ٣ مانگی فەرمانبەران بەیەکەوە رەوانە بکات, بۆ ئەوەی قەرزی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە.
دانا شەھید جەزا, په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ، له مانگی 4 كراوه و مانگه‌كانی 1 و 2 و 3ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ش بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا، پێویسته هه‌موو ساڵه‌كه بگرێته‌وه و نابێت 3 مانگی لێ ده‌ربكرێت و 9 مانگیش بگرێته‌وه".
بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق، دەبێت ھەرێمی کوردستان٢٥٠ هه‌زار بەرمیل نەوتى رۆژانه رادەستی کۆمانیای سۆمۆ بکات، لە بەرامبەردا حكوومەتی عێراق بڕی ١٠ ترلیۆن و ٨٨٠ ملیۆن دینار بۆ ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەڵام لە ئەگەری پابەندنەبوونی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق تەنیا ٥٥٢ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەکات.
H.B