بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئالبا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ده‌ستی به‌گفتووگۆ كرد
بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی جۆری ئالبا گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رافایل گێرێرۆ ده‌ستپێده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دێ لیختی یاریزانی ئه‌یاكس واژۆ بكات و ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت یاریزانێكی به‌رگری چه‌پ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ هه‌وڵیدا فێربۆ جۆنیۆر له ریال بێتیسه‌وه بگوازێته‌وه به‌ڵام یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه داوای پاره‌یه‌كی زۆری كردووه.
سپۆرت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی دۆرتمۆند له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له گێرێرۆ داوای 25 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
گێرێرۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی لۆرێنتی فره‌نسا به 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ دۆرتمۆند گواسترایه‌وه، ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند له كۆی 82 یاری، 15 گۆڵ و 16 ئاسیستی تۆمار كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رگزه‌رده‌كانی ئه‌ڵمانیا له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.