چهند بڕیارێكی گرنگ له حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه
K24 - ههولێر:
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی، له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ چوارشهممه، 18/9/2019، ژمارهیهك بڕیاری گرنگی دهركرد.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوە و هەماهەنگیکردن لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ یەکەوەبەستنەوەی دەروازە گومرگییەکان بەئامانجی رێکخستنەوە و باشترکردنیان .
بڕگەی دووەمی کۆبووەنەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی قەرزە کشتوکاڵییەکان کە 8868 جووتیار سوودمەند بوون لێی بە بڕی 222 ملیار و 533 ملیۆن دینار. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دارایی راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی بۆ چۆنیەتی گێڕانەوەی قەرزەکان بە شێوەیەک لەگەڵ باروگوزەرانی جووتیاران بگونجێت.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی دووەمی پلانی تەشریعی خرایە روو لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی یاسایی پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی لە بارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی (پاراستنی مافی خاوەندارێتی هزری - قانون حمایە الملکیة الفكرية) کرد بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیهانییەکان وپاراستنی خاوەن مافە هزرییەکان لە بوارەکانی هونەری ، بازرگانی ، پیشەسازی و کشتوکاڵی . بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە کاری پێویست ئەنجام بدەن.
ئ. م