هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسی لە وان قەدەخە دەکرێت

"كەجەدە بە نیازی چالاكیی گەورەن"

K24 - ھەولێر

لە شاری وانی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی چوار رۆژ، هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، قەدەخە کران.

پارێزگاری وان لە بەیاننامەکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چوار رۆژ، بەڕێوەچوونی هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە شاری وان قەدەخە دەکرێن.

پارێزگاری وان ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکان زانیاریان پێداوین، به‌وه‌ی کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیک (کەجەدە) بەهۆی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر مانگرتنی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی پارتەکەیان، بە نیازن چالاکییەکی گەورە لە وان ئەنجام بدەن، بۆیە بڕیاریانداوە هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکە قەدەخە بکەن.