به فه‌رمی بارسێلۆنا له‌سه‌ر خۆسووتاندنی كچه ئێرانییه‌كه هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی سه‌حه‌ر خودایاری، ئه‌و خانمه ئێرانییه‌ی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی یاریگه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر كچان له‌به‌رده‌م دادگه‌ی تاران خۆی سووتاند و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ناچار كرد ئه‌و بڕیاره‌ی ساڵی 1979 هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه تایبه‌ت بوو به رێگه‌گرتن له چوونه ژووره‌وه‌ی هانده‌رانی كچ بۆ یاریگه وه‌رزشییه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی له سۆشیاڵ میدیا به خێرایی مه‌رگی سه‌حه‌ر ده‌نگی دایه‌وه، راسته‌وخۆ فیفا هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی توندی له حكوومه‌تی ئێران كرد كه چێتر نابێت رێگه له ئافره‌تان بگرن بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌یان بۆ نێو یاریگه وه‌رزشییه‌كان.
دواتر ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆیان له تویته‌ر بڵاویان كردۆته‌وه دڵگرانی خۆیان به‌هۆی هه‌واڵی بیستنی مه‌رگی سه‌حه‌ر راده‌گه‌یه‌نن.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: خودای گه‌وره له سه‌حه‌ر خۆشبێت، تۆپی پێ بۆ هه‌مووانه، بۆ پیاوان و خانمان، پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه له یاریگه‌كان كۆببنه‌وه و دڵخۆشی خۆیان به جوانی تۆپی پێ و یارییه‌كان ده‌رببڕن.
سه‌حه‌ری ته‌مه‌ن 29 ساڵ، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ویستبووی له جلوبه‌رگی پیاوان یاری نێوان ئیستیقلال و عه‌ینی ئیماراتی ئاماده بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ئێران چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ نێو یاریگه‌كان قه‌ده‌خه‌یه، سه‌حه‌ر له كاتی هه‌وڵدانی بۆ نێو یاریگه‌ی ئازادی له تاران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا و درایه دادگا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌ستگیركرا و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، پێش ئه‌وه‌ی دادگاییكردنی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، ده‌چێت به‌رده‌م دادگا و ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌ده‌دات و دوای هه‌فته‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌مه‌ش به خێرایی له سۆشیاڵ میدیا هاشتاگی به ناوی (كچی شین) بۆ دروست ده‌كرێت.