سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر دەكات

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عومەر ئەلكندری كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر سڵاوی شێخ سەباح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح ئەمیری كوەیتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرایەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.