تره‌مپ: نه‌وته‌كه‌مان زامن كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له نوێترین تویتیدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نه‌وته‌كه‌ی زامن كردووه. ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و هه‌سه‌ده زۆر به باشی جێبه‌جێ كراوه. هێزه‌كانمان به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمان.
تره‌مپ نووسیویه‌تی: مارك ئیسپه‌ر، پێی گوتم: ئاگربه‌سته‌كه زۆر به باشی جێبه‌جێ كراوه. هه‌ندێك گرفت هه‌بوون، به خێرایی چاره‌سه‌ر كراوون. كورده‌كان(هه‌سه‌ده) له ناوچه‌ی نوێ نیشته‌جێ ده‌كرێن. سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له شوێنی شه‌ڕ و ناوچه‌ی ئاگربه‌سته‌كه نین. ئێمه نه‌وته‌كه‌مان زامن كردووه. درێژه به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بۆ نیشتمان ده‌ده‌ین.
ئه‌م تویته‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مڕۆ چوونه ناو سه‌رێ كانی.
هاوكات ئه‌مڕۆ دواین شه‌ڕڤانی كورد سه‌رێ كانی به‌ره‌و حه‌سه‌كه به‌جێهێشت.