سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی و جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كۆبوونه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه‌ له‌ جه‌نگی دژی داعشدا هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه‌.

په‌یجی فه‌رمی باره‌گای بارزانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/6/2019 ، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مارتین جەیگێر، جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوكار و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.

جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، خۆشحاڵی وڵاتەكەی بە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.