پیاوێك بۆ چوونه ژوانی ژنان داوا ده‌كات 20 ساڵ ته‌مه‌نی بچووك بكرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خانه‌نشینكراوێكی هۆڵه‌ندی، له دادگای ئه‌و وڵاته داوایه‌كی تۆماركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بچووكتر بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌رده‌وامبوونی بۆ چوونه ژوان له‌گه‌ڵ ژنان.
ئیم‌یل راتیلباند، ته‌مه‌ن 69 ساڵ، كه له 11ی ئادار/ مارسی 1949 له‌دایكبووه، ده‌یه‌وێت رێككه‌وته‌كه بگۆڕێت و بیكاته 11ی ئادار/ مارسی 1969.
ئه‌و پیاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆچی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ره‌گه‌ز و ناوی خۆیان بگۆڕن رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام رێگه‌نادرێت ئه‌و ته‌مه‌نی خۆی بچووكتر بكاته‌وه؟
پێشبینیش ده‌كرێت، دادگای باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، له ماوه‌ی 4 هه‌فته ئه‌و كێشه یه‌كلابكاته‌وه.
راتیلباند ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه هه‌ست به جیاكاری ده‌كات، روونیشی ده‌كاته‌وه، ته‌مه‌نه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنی هه‌لیكار، هاوكات سه‌رنه‌كه‌وتنیشی له چوونه ژوان له‌گه‌ڵ ژنان، به تایبه‌تیش له ئه‌پی "تێنده‌ر" كه تایبه‌ته به یه‌كترناسینی ژنان و پیاوان له‌و وڵاته.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: "كاتێك ته‌مه‌نم 69 ساڵه، ده‌رفه‌ته‌كانم سنووردارتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببمه 49 ساڵ، بێگومان ده‌توانم ماڵێكی نوێ بكڕم و ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕم، ده‌رفه‌تی كاریش زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك له ئه‌پی تینده‌ر ده‌ڵێم ته‌مه‌نم 69 ساڵه، هیچ وه‌ڵامێكم ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێم 49 ساڵم، به‌تایبه‌تیش رووخسارم بچووكتره له چاو ته‌مه‌نه‌كه‌م، باشتره و ره‌وشه‌كه باشتر ده‌بێت".
راتیلباند باس له گوته‌ی پزیشكان ده‌كات، كه پێیانگوتووه ره‌وشی ته‌ندرووستی هاوشێوه‌ی كه‌سێكه له 54 ساڵیدا بێت، بۆیه هێشتا خۆی وه‌كو گه‌نجێك دێته به‌رچاو.
به گوێره‌ی ده‌ستووری هۆڵه‌نداش، به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه نابێت جیاكاری له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه كار ده‌كه‌ن، بۆیه راتیلباند رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌ی بچووكتر بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مووچه‌یه ده‌بێت كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه پێی ده‌درێت.
راتیلباند وه‌كو راهێنه‌ری به‌رنامه‌ی زمانه‌وانی كارده‌كات و پێشتریش له چوارچێوه‌ی فیلمی ئه‌نیمه‌شینی "كارز 2"، به كۆپی زمانی هۆڵه‌ند، به ده‌نگ به‌شداری كردووه و رۆڵی ڤلادیمێر ترۆنكۆڤی پێدراوه.
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م