ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی یه‌كه‌می دوای بۆردومانی باره‌گاكانی حه‌شد
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق، گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی یه‌كه‌می دوای بۆردومانی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نێوان عێراق و سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شد سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كانن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا راگه‌یاند.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومانكراوون.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆردومانه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبیان له "قائیم" بۆردومان كرد، كه باره‌گای سه‌ره‌كی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بووه.
له نوێترین پێشهاتیشدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته (18) چه‌كدار، كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه له حه‌شدی شه‌عبی و ناوی "ئه‌بو عه‌لی خه‌زعه‌لی"ییه.
ماوه‌ی زیاتر له (48) كاتژمێره ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری دابووه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی و هێزه‌كانی خستبووه "ئینزار"ه‌وه.