به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول له یارییه‌كی دراماتیكی شكستی به چێڵسی هێنا
یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له پرێمه‌رلیگ له چێڵسی برده‌وه و له یاریگه‌ی ئانفیڵد به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه له‌نده‌نییه‌كه هێنا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن دوو هێرشبه‌ره موسڵمانه‌كه (سادیۆ مانێ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح) تۆمار كران، دوای گۆڵهكانیشیان هه‌ردووكیان كڕنۆشی سووپاسگوزاریان بۆ خودا برد.
له گه‌ڕی 34ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول میوانداریی چێڵسی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م له ماوه‌ی دوو خولهك لیڤه‌رپوول گورزی خۆی له چێڵسی وه‌شاند.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 51 سادیۆ مانێ گۆڵی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خولهك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به لێدانێكی مووشه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی كاروانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م گۆڵه‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه بۆ خه‌ڵاتی بوشكاش تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ به‌ربژێر بكرێت.
لیڤه‌رپوول به‌م بردنه‌وه‌ی ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 85 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه، یانه‌ی چێڵسیش به 66 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 22 گۆڵ و 8 ئاسیست.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ به درێسی لیڤه‌رپوول گه‌یانده 51 گۆڵ و ژماره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دیرك كیوتی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی پێشووی لیڤه‌رپوول یه‌كسان كرده‌وه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح تاكه یاریزانه له ماوه‌ی 16 مانگی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆڕێ چێڵسی له پرێمه‌رلیگ ده‌هه‌ژێنێت.
ـ سادیۆ مانێ له دوایین 8 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان 7 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ لیڤه‌رپوول تا ئێستا له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕاوه.