پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت 3 یاریزان له ریال مه‌درید بكڕێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی 3 یاریزانی ریال مه‌درید هاتۆته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی (لی باریزیان)ـی فره‌نسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی پاریس سانجێرمان 210 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئیسكۆ، تۆنی كرووس و گاریس به‌یل) ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیسكۆ له لایه‌ن یوڤێنتۆس داوا كراوه، تۆنی كرووسیش راداره‌كانی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی له‌سه‌ره، یانه‌ی تۆتێنهامیش به‌شێوه‌ی خواستن بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل هاتۆته سه‌رهێڵ.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پاریس سانجێرمان به‌م ئۆفه‌ره ده‌یه‌وێت ئه‌م 3 یاریزانه له چنگی یانه گه‌وره‌كان ده‌ربێنێت.