رۆژانە هاتووچۆی بارهەڵگر بۆ چەند کاتژمێرێک لە رێگاکانی سنووری کۆیە قەدەغە دەکرێت
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی کۆیە، بە راوێژی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و دوکان و بە ئاگاداری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بڕیاردرا، هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگاکانی سنووری قەزای کۆیە لە 7ـی بەیانی بۆ 7ـی ئێوارە قەدەغەبکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر شۆفێری بارهەڵگرێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، سزا دەدرێت و لە سەبینێوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بڕیارەکە رێگای دوکان بۆ کۆیە دەگرێتەوە کە رەنگە ئەمە بارهەڵگرەکان ناچار بکات، لەو کاتەدا، رێگای دوکان – رانیە بەکاربهێنن.
راشیگەیاند، ئەم بڕیارە دوای وەرگەڕانی بارهەڵگرێک و سووتانی دوو شۆفێر دێتلە رێگای دووکان- کۆیە.
H.J