ڕاگەیه‌نراوێك لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە

"ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا هه‌یه‌"

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ر له‌ ساڵی 1991ـه‌وه‌ تا روخانی رژیمی به‌عس ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

٢١/١٠/٢٠١٩