په‌رله‌مانی عێراق به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی نه‌جه‌ف و زیقار ده‌كات

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی نه‌جه‌ف و زیقار 92 كه‌س كوژراون
kurdistan24.net

K24- به‌غدا:

ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عێراق لێژنەی ئاسایش و بەرگری رادەسپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆلینەوە لە رووداوەکانی ھەردوو شاری زیقار و نەجەف بكات، کە بە ھۆی خۆپیشاندانەوە زیاتر لە ٦٠ کەس لە زیقار و ٣٢ کەسیش لە نەجەف کوژراون و گرژییەکانیش بەردەوامن. كه‌ به‌م رێگه‌یه‌ پەرلەمان دەیەوێت لە غیابی حکومەتێکی کارادا ئەرکی چاودێری و ھێوەرکردنەوەی دۆخی عێراق لە ئەستۆ بگرێت.

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ده‌ڵێت، لەگەڵ ئەوەی ئیرادەیەکی راستەقینەی بەھێزی گەلی عێراق لە ناو خۆپیشاندانەکان ھەیە، بەڵام دەستێکی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیش ھەیە بۆ ده‌ستخستنه‌ ناو کاروباری عێراق و ئاژاوەگێڕی له‌ پێناو بەرژەوەندیەکانیان لە رێگای ئەو ھێزە ناوخۆیانەی کە لایەنگریانن، كه‌ به‌شێك له‌ دەزگای راگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەکیش پاڵپشتیان دەکەن، تا لە سۆشیال میدیاوە دیمەنێکی شێواوی عێراق نیشان بدەن.

H.B