ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: پێنج ساڵە داهاتی سلێمانی نادیارە
K24 – سلێمانی:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایی دەكات، تا ئێستا نازانن داھاتی پارێزگای سلێمانی چەندە و چۆن خەرج دەكرێت.
مينا سامى، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، هیچ لایەنێک وەڵامی نووسراوەکانیان لەبارەی داهاتی شارەکە ناداتەوە.
بەشێكیش لە چالاكانی مەدەنی هۆشداریی دەدەن و دەڵێن رێگەی مەدەنی دەگرینە بەر ئەگەر ئاستی خزمەتگوزاری لەشارەكەمان بەم شێوەیە بمێنێتەوە.
سلێمانی، به‌هۆى كێشه و ململانێی سیاسیەوە، له رووى خزمه‌تكردنه‌وه بێنازكه‌وتووه، نه‌ك هه‌رناوه‌ندى سلێمانى، به‌ڵكو ئيداره‌كانى گه‌رميان و راپه‌ڕينيش لە دۆخێکی هاوشێوەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی، پێنج ساڵه داهاتى ئه‌م پارێزگايه نادياره و ئاشكرا ناكرێت ئه‌و پارانه‌شى وه‌ك ديارى له‌حكوومه‌ته‌وه جگه له بووجه‌ش كه‌پێى ده‌درێـت ئاشكرا ناكرێن و دياريش نيیه چۆن خه‌رج كراون.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كه رۆڵى چاودێرى و به‌دواداچوونى هه‌يه، سەبارەت بە ئاشکراکردنی داهاتەکانی سنوورەکە هیچ لایەنێک وەڵامی نووسراوەکانیان ناداتەوە و ئاگایان لە یەک دینار داهاتی پارێزگاکە نییه، له‌كاتێكدا شەش جار بەنووسراوی فەرمی داوايان لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان کردووە، کۆی داهاتيان بۆ بنێرن، بەڵام هیچ وەڵامێکيان وەرنەگرتووەتەوە.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بە پێویستییەکی گرنگی ئەم قۆناخەی دەزانێت، کۆی داهاتەکان کۆبکرێنەوە و تەنیا لای وەزارەتی دارایی بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت داهاته‌كه بۆ خزمه‌تى سنوره‌كه سوودی لێوه‌ربگیرێت و بوژانه‌وه و پێشكه‌وتن له سلێمانى به‌دى بكريت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، دەروازەی سنووری باشماخ، پەروێزخان، پشتە، شووشمێ، سەیرانبەن و کێلێ هەن، هەریەک لە باشماخ و پەروێزخانش نێودەوڵەتین کە داهاتى رۆژانه‌ی تەنیا په‌روێزخان 230 مليۆن ديناره كه مانگانه ده‌كاته نزيكه‌ى شه‌ش مليار دینار.
H.J