3 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر یه‌ك رێگه وه‌رگه‌ڕان
K24 - سلێمانی:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/12/2019، له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك سلێمانی له سنووری ناحیه‌ی بازیان، له دوو رووداوی جیادا، سێ ئۆتۆمبێل وه‌رگه‌ڕان.
دوو رووداوی وه‌رگه‌ڕان له ئاستی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ له سنووری بازیان روویاندا‌و رووداوێكی دیكه‌ش له نزیك گوندی كانی شه‌یتان بووه.
به گوێره‌ی رادیۆی ترافیك ئێف ئێم، جگه له زیانی ماددی كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.