لە گەرمیان گەنجێك لەکاتی مەلەکردن خنكا
K24 - گەرمیان
لە گوندێكی سنوور ناحیە قۆڕەتووی دەڤەری گەرمیان، گەنجێك لە كاتی مەلەكردن خنكا و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە گەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە گوندی باریکە سەر بە ناحییەی قۆڕەتوو لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک بەناوی کەریم قادر محەمەد، لە دایکبووی 2004 دانیشتووی گوندی باریکە لە ئاوی باڵەجۆ خنکا".
ئاماژەی بەوەشداوە: "تیمەکانی فریاکەوتن گەشتنە شوێنی رووداوەكە و ناوبراوو تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بە دوای تەرمەکەیدا گەڕاون، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە".
ھ.م