به‌غدا و ئه‌نقه‌ره جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رچوونی په‌كه‌كه له خاكی عێراق ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له‌سه‌ر گرنگیی وه‌ده‌رنانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناو خاكی عێراق رێكده‌كه‌ون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كۆبوونه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چاویش ئۆغلۆ ئاشكرایكرد، "هه‌ریه‌ك له توركیا و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه نه‌ك به ته‌نیا شنگال، به‌ڵكو پێویسته ته‌واوی خاكی عێراق له پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" پاك بكرێته‌وه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "پاككردنه‌وه‌ی عێراق له په‌كه‌كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان داوه, بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیشمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی توركیاش له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه پێشتر به‌غدا داوای له توركیا كردبوو، هێزه‌كانی له‌و بنكه سه‌ربازییه بكشێنێته‌وه، چاویش ئۆغلۆ گوتی: "تاوتوێكردنی پرسی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منیه ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ عێراق واژوومان كردووه".
دواتريش به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی، هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نه‌جاح شه‌مه‌ڕی، وه‌زیری به‌رگری و مسته‌فا ئه‌لكازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری و هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئاماده‌بوون.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقی و توركییه‌كان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی به‌غدا بۆ توركیا، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئه‌منی نێوان عێراق و توركیا دێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه گوند و ئاواییه‌كانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ده‌كرێنه ئامانج و به‌و هۆیه‌شه‌وه، جگه له‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یان كه‌سی سڤیل بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه، سه‌دان گوندیش له‌و ناوچانه چۆڵكراون.
H.B