وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت

دوو مانگە راوکردنی ماسی قەدەغە کراوە

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری پۆلیسی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمشەو کۆتایی بە قەدەغەکردنی وەرزی راو دەهێنن.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 عادل جەلال، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان رایگەیاند: "لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە، دەکاتە 15/6/2019، ئەو بارە یاساییەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی راوی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دایناوە کۆتایی دێت".

ساڵانە لە وەرزی گەراداناندا، راوکردنی ماسی قەدەغە دەکرێت ئەمەش لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژمارەی ماسی دروست نەبێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە دوو مانگی رابردوو، راوکردنی ماسی قەدەغەکرابوو.

ئامادەکردنی: کاروان یارە

H.J

وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت
وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت
وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت
وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت
وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی کۆتایی دێت