هه‌سه‌ده هه‌ڵمه‌تێكی نوێی سه‌ربازیی له دێرزوور ده‌ست پێكرد
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی سه‌ربازی له دژی داعش، بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی پارێزگای دێرزوور راگه‌یاند.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند، تا ئێستا 20 چه‌كداری سه‌ر به داعشیان ده‌ستگیر كردوون، كه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی (الشحیل)ی هه‌ڵكه‌وتوو له كه‌ناری رۆژئاوای رووباری فورات، خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه بوون.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له دژی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مسته‌فا بالی ره‌تی كرده‌وه، هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیاندا كوژرا بێت.