وه‌زیرێكی پێشووی ئیتاڵیا داوا ده‌كات ئابڵۆقه بخرێته سه‌ر توركیا
K24 - هه‌ولێر:
جیۆرجیا میلۆنی، وه‌زیری پێشووی لاوانی ئیتاڵیا رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سیاسی، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات ئابلۆقه بخاته سه‌ر توركیا، به هۆی ئه‌وه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئابلۆی رووسیا بده‌ن چونكه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ڵام نایانه‌وێ توركیا ئابڵۆقه بده‌ن كه هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، كه كورد له‌بری ئه‌و جه‌نگه‌ی له دژی داعش و تیرۆریستان كردی، شایانی رێزن نه‌ك ئه‌وه‌ی هێرشیان بكرێته سه‌ر.