چه‌ند شه‌قامێكی سلێمانی به رووی شۆفێراندا داده‌خرێن
K24 - سلێمانی:
شاره‌وانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی، به مه‌به‌ستی قیڕتاوكردنه‌وه‌یان، به رووی شۆفێراندا داده‌خرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یران، تا رۆژی چوارشه‌ممه 19ی مانگ، ته‌واوی شه‌قامی قه‌نات له فولكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه تا نزیك شه‌قامی پیره‌مێرد به‌ربه‌ست ده‌كرێت".
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانی ڕاگه‌یاند، له سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه شه‌قامی قه‌نات به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی قیرتاوكردنی ته‌واوی شه‌قامی قه‌نات، كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كاره‌كانی ئاماده‌كاریی بۆ قیرتاوكردنه‌كه ئه‌نجام دراون".
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق وتیشی: "قیرتاوكردنه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، له ڕۆژی دووشه‌ممه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه".
ئ. م