به‌رهه‌م ساڵح له باره‌ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دڵنیایی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
عوسمان كانی كورده‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی خسته‌ڕوو.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، عوسمان كانی كورده‌یی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماره له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی بوو.
گوتیشی: له باره‌ی هاوتا كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رانه‌گه‌یاندووه پرسیارمان له شانده‌كه كرد و ئه‌وانیش به ئومێدی باشبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه وه‌ڵامیان داینه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: سه‌رۆك كۆمار پێی باش بوو له كه‌ركووك یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاریگه‌ریمان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: شانده‌كه ئومێدی زۆر بوو، بۆ باشتركردنی ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان و گوتیان به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان.
عوسمان كانی كورده‌یی له باره‌ی بودجه‌وه گوتی: باسی بودجه‌مان كرد و پێی گوتین كه دڵنیا بن بڕینی بودجه نابێت و بگره ده‌بێت زیاتر بكرێت، دوای پابه‌ندبوونی هه‌رێم و ئه‌و بڕه زیاد بێت كه‌م نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی: داوامان كردووه، سه‌رۆك كۆمار نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات و لایه‌نه شیعی و سوننه‌كان رازی بكات دان به مافی كورددا بنێن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی جووتیاران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوو، بڕیار له‌سه‌ر سه‌ردانی هه‌موو لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان بۆ به‌غدا ده‌درێت و هه‌ر جارێك لیژنه‌یه‌ك و ده‌سته‌یه‌ك ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ببینن.