گروپه چه‌كداره‌كان ته‌ل ره‌فعه‌تیان بۆردومانكرد.. 9 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان له باكووری پارێزگای حه‌له‌ب تۆپبارانكردن و له ئه‌نجامدا 9 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
ناوه‌ندی میدیایی عه‌فرین بڵاویكرده‌وه، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تیان تۆپباران كرد و یه‌كێك له گوللـه‌تۆپه‌كان به‌ر شوێنێكی نزیك خاڵێكی مانگی سووری سووریا كه‌وت و یه‌كێكی دیكه‌ش شوێنێكی نزیك وێستگه‌ی گواستنه‌وه كه‌وتووه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانه 9 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا، كه زۆربه‌یان منداڵن و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون، برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌كه‌وێته دووری نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌فرین و له ساڵی 2016ـه‌وه له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه. دوای داگیركردنی عه‌فرینیش له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی عه‌فرین په‌نایان بۆ ته‌ل ره‌فعه‌ت و ده‌وروبه‌ری بردووه.
H.B