پۆ‌مپێیۆ: هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئارامكۆ شه‌ڕانگێزییه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه "له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه" و وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێت بڵاویكرده‌وه، پۆ‌مپێیۆ ئه‌و هێرشه‌ی به هه‌نگاوێكی "جه‌نگی" وه‌سفی كرد.
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له میانه‌ی سه‌ردانێكدا هاتوون، كه ئه‌مشه‌و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیزی نێوده‌وڵه‌تی له شاری جه‌ده گه‌یشته عه‌ره‌بستانی سعوودیه و بڕیاره دوای ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئیماراتیش بكات.
#جدة | وصول وزير خارجية الولايات المتحدة الأمريكية ووزير الخارجية الدكتور #إبراهيم_العساف في مقدمة مستقبليه pic.twitter.com/OijXiUNx4l
— وزارة الخارجية ?? (@KSAMOFA) September 18, 2019
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، بڕیاری پۆ‌مپێیۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ئه‌و هێرشانه تاوتوێ بكات، كه هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ئه‌نجامدران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له ئیمارات، "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پۆ‌مپێیۆ و بن سه‌لمان تایبه‌ته به به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه".
H.B