ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ بەهای لیرەی تورکی بەرزکردەوە

پێشتر بەهای لیرە ناجێگیر بوو

K24 – هه‌ولێر:

سەركەوتنی جەھەپە لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ بەھای لیرەی بەرامبەر بە دۆلار بە رێژەی 1.03% بەرزكردەوە.

ئاژانسی بلوومبێرگ بڵاویكردەوە، لە مامەڵەی بازاڕی دراودا، بەكاریگەری سەركەوتنی كاندیدی پارتی جەھەپە، ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، بەرامبەر بە كاندیدی پارتی ئاکەپە، بن عەلی یەڵدرم، لە ھەڵبژراندی شارەوانی ئیستانبوڵ، بەھای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبونەوەی تۆماركردووە.

لەمڕۆدا 24/06/2019، بەھای یەك دۆلار دابەزی بۆ 5 لیرە و 700 قروش.

ئەمە لەكاتێكدایە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ھەڵبژران و لەكاتی بەڕێوەچوونیشی، بازاڕی دراوی توركیا ناجێگیری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەھای لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلار دابەزی بۆ 5 لیرە و 85 قروش.

H.J