به فه‌رمی شێروانه راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی شێروانه ئه‌حمه‌د سه‌بری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مینای به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2019، یانه‌ی شێروانه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاندووه كه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌بری راهێنه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی گه‌یشته رێككه‌وتن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه موحسین عه‌بدولكه‌ریم كه یاری رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ئه‌حمه‌د سه‌بڕی.
ئه‌حمه‌د سه‌بری كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی مینای شاری به‌سرا بووه ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی شێروانه‌ی كرد و رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م یاری فه‌رمی خۆی وه‌ك راهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر سۆران ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی شێروانه ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و دوای 3 یاری وه‌لید محه‌مه‌د ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه كێشایه‌وه و ئه‌م وه‌رزه له كۆی 4 یاری 3 شكست و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و به ته‌نیا تاكه خاڵێك له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.