هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ته‌واو كرد
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر یانه‌ی هه‌ولێر هیچ یارییه‌كی له‌م یانه‌یه نه‌بردۆته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوو یاری رابردووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و به‌ده‌ستخستنی 4 خاڵه‌وه گه‌ڕایه‌وه باشووری كوردستان، بۆ ئه‌م یارییه‌ش نازم شاكر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دوایین ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌فتی وه‌ست ئه‌نجام داوه و ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌كی باش رێكخستۆته‌وه و له 3 یاری رابردووش هه‌ولێرییه‌كان هیچ گۆڵێكیان لێ نه‌كراوه و بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر تواناكانی هه‌ردی سیامه‌ندی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی له به‌شێك له یارییه‌كانی رابردووی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه.
رازی شنێشل راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ئه‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری، 5 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاری، 6 سه‌ركه‌وتن، 5 به‌رامبه‌ربوون و 6 شكستی هه‌یه و به 23 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.