هه‌رێمی كوردستان.. ده‌ست به‌سه‌ر 110 تۆ‌ن خۆراك و كاڵای به‌سه‌رچوودا گیرا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاری و ئاماره فه‌رمییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك له بازرگانان بێ گوێدانه به‌ها یاسایی و شه‌رعییه‌كان، هه‌وڵیان داوه خۆراك و كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساغ بكه‌نه‌وه، به جۆرێك ته‌نها له 15 رۆژی سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا، زیاتر له 110 تۆ‌ن خۆراك و كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو، له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به 15 رۆژی پێش مانگی ره‌مه‌زان بۆ دوو هێنده زیادی كردووه.