پێنوێنی دۆلار له بازاره جیهانییهكان بهم جۆرهیه
K24 – ههولێر:
پێنوێنی دۆلار، کە پێوەری ئاستی دراوە بەرامبەر سەبەتەی 6 دراوە سەرەکییەکە، لە نزیک خاڵەکانی 98.30 / 98.40 مامەڵەی پێودەکرێت بەبێ ئەوەی ئاراستەیەکی دیاریکراو وەربگرێت.
مامەڵەکانی دۆلار لە ئاستی خستنەڕووە لەم هەفتەیەدا، ئەوەش بە هۆی چاوەڕوانییەکان لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەوروپا و کۆبوونەوەی بانکی فیدراڵی ئەمهریکا.
ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران پێیانوایە، بانکی ناوەندی ئەوروپا رێوشوێنی ئاسانکاری زیاتر دەگرێتە بەر لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا، لە بارەی بانکی فیدراڵی ئەمهریکا پێشبینییەکان بۆ ئەوەیە رێژەی سوو بە 25 خاڵی سەرەکی دابەزێنێت.
بە شێوەیەکی گشتی، گەشبینییەکان بە چارەسەری جەنگی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین باڵی بەسەر مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا کێشاوە، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە واشنتن کۆببنەوە.