گەنجێك لە گەرمیان كەوتە ژێر تراكتۆر و گیانی لەدەستدا

بە مەبەستی جوتكردن چووەتە گوندەكەیان

K24 - گەرمیان

ئەمڕۆ سێشەممە 13/8/2019، لە دەڤەری گەرمیان لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر دەکەوێت بەسەر گەنجێکدا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

موقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لە پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە و سێیەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، گەنجێک بە ناوی شاهۆ هیجران حەسەن لە دایکبووی 2002 بە مەبەستی جووتکردن چۆتە گوندەکەی خۆی قەرێتاغ سەر بە ناحیەی قەرەتەپە، کە گوندێکی کورد نشینە، لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر بە سەریدا کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

ھ.م